‌واز لە ڕۆناڵدۆ ناهێنن

وێستگە سپۆرت-

نوسینگەی باجی ئیسپانیا سورە لەسەر ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکانی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگاتە کۆتایی و سزای ئەو یاریزانە ڕابگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کە خۆی لە پێدانی باج لە حکومەت دزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٤دا باجی بە حکومەتی ئیسپانیا نەداووەو بڕی پارەکەش ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یۆرۆ بووە.

نوسینگەی باج بڕیاریداوە داوا لە دادگا بکات تاکوو بریاری زیندانیکردنی ڕۆناڵدۆ دەربکات، بەڵام لەو دۆخەدا ڕۆناڵدۆ دەتوانێت بە پێدانی پارە خۆی لە زیندانیکردن ڕزگار بکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت پارە بداتە نوسینەگی باج چونکە بێزاربووە لە هەواڵی ڕۆژنامەکان و دەیەوێت ئەم دۆسییەو باسە دابخرێت.


PM:06:23:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌