‌میلان نرخێک دەخاتە بەردەم ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-


سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد، ئەی سی میلان نرخێکی خستۆتە بەردەم ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەوەی دانی سیبایۆسی پێبدات.

ڕۆژنامەی AS.comی ئیسپانیا لەهەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، ئەی سی میلان ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە ڕیاڵ مەدرید تاکوو دانی سیبیۆسی پێ بفرۆشێت.

میلان دەزانێت زیدان زۆر یاری بە سیبایۆس ناکات، بۆیە هەوڵدەدەن ئەو یاریزانە بهێننە ئیتاڵیا بۆ یاریکردن بە تایبەت کە تەمەنێکی لاوی هەیە.


PM:06:03:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌