‌بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، سەر نەگرێت دەیفرۆشێت

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی تۆماس ڤێرمایلین نوێ بکاتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، ئەو یانە ئیسپانییە دەیەوێت گرێبەستی ڤێرمایلین یاریزانی دڵی بەرگری یانەکەی بۆ ساڵیکی تر درێژ بکاتەوەو تا هاوینی ٢٠١٩ درێژە بە گرێبەستەکەی بدەن.

ئەگەر هاتوو بەرشەلۆنە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤێرمایلین شکستیهێنا، ئەوا هەوڵدەدەن ئەو یاریزانە بفرۆشن بەر لەوەی کە گرێبەستەکەی کۆتاییبێت تاکوو پارەیەکیان لە بەرامبەردا دەستکەوێت بەر لەوەی کە گرێبەستەکەی کۆتایی بێت.

ڤێرمایلین لەبەر ئەوەی لە هەندێک لە یارییەکانی بەرشەلۆنە بەشداری هەبووەو کەمتر یاری پێکراوە لە مانگی ١ی ئەمساڵدا ویستی لە بەرشەلۆنە بڕوات، بەڵام ڤاڵڤێردی بە مانەوە ڕازیکرد.


PM:05:44:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌