‌ڕۆژنامەیەک هۆکاری ڕۆیشتنی دیبالا بۆ مەدرید ئاشکرادەکات

وێستگە سپۆرت-

پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس لە ئێستادا لە قۆناغی پشوودایە، بۆیە سەردانی شاری مەدریدی کردووە.

ئەم سەردای دیبالا بۆ مەدرید کاردانەوەی لێکەوتەوەو هەندیک لە ڕۆژنامەکان گومانی ئەوەیان کرد کە دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید کردبێت بۆ ئەوەی کە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە سەرچاوەکانییەوە ئەوەی زانیوە کە دیبالا لە ئێستادا لە مەدریدە، بەڵام هیچ جۆرە پەیوەندی و دانیشتنیکی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدا نیە، تاکە هۆکاری سەردانەکەی بۆ مەدرید بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆشبووە لەگەڵ خوشکەکەیی و بەڕێوەبەری کارەکانی.

دیبالا لە دوای بەسەربردنی پشووەکەی دەگەڕێتوە بۆ ئیتاڵیا، چونکە لە دوای ٣ هەفتەی تر لەگەڵ شاندی یانەکەی دەگەڕێنەوە بۆ مەدریدو یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەنجامدەدەن.



 


PM:04:55:20/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1411 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌