‌لە بری بەیڵ، مۆرینۆ شوینگرەوەکەی دۆزیوەتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت لەسەر قسەی مۆرینۆ چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدات، بەهۆی ئەوەی هیوای زۆر بە کڕینی گاریس بەیڵ نیە، پلانی دووەمیشی داناوە.

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، مان یونایتد ٤٠ ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ کڕینی ڕەیان سیسیجنۆنی یاریزانی یانەی فۆلهام.

ئەو یاریزانە تەمەنی ١٧ ساڵە ئاستێکی بەرزی لە یانەی فولهام هەیە، بە جۆرێک کە ١٤ گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.

مان یونایتد ئەگەر نەتوانێت گاریس بەیڵ بکڕێت، ئەوا پلانی دووەمی کرینی ئەم یاریزانە دەبێت.


PM:10:50:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1627 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌