‌وێنەیەکی دیبالا ڕۆژنامەکانی مەدریدی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە

وێستگە سپۆرت-

پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس، لە ئێستادا لە شاری مەدریدەو ئەوەش دڵی بەشێک لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی خۆشکردووەو هیوایان وایە کە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

دیبالا سودی لەو کاتانە وەرگرتووە کە بەشداری یارییەکەیئەرجەنتین بەرامبەر بە ئیتاڵیاو ئیسپانیا ناکات کە لە ڕۆژانی ٢٣و ٢٧ی ئەم مانگەدا ئەنجامی دەدەن، بۆیە سەردانی شاری مەدریدی کردووە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا وینەی دیبالایان لە چێشتخانەیەکی مەدریدا بڵاوکردۆتەوە، کە بۆتە جێی باسی ڕۆژنامەنوسان.

هەندێک لە ڕۆژنامەکان پێیان وایە کە دیبالا حەزی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەیەو پێی خۆشە کە دانیشتنیکی نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی یانەیه ریاڵ مەدرید واژوو بکات.

ئەمە لە کاتێکدا کە یانەی یۆڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید لە مانگی داهاتوودا یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەنجامدەدەن.



PM:10:22:19/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری