هەشت یاریزان لە مۆرینۆ بێزارن و دەیانەوێت بڕۆن
وێستگە سپۆرت-
چوونە
دەرەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنس
لیگ)، هاندەران و بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەی توڕە کردووە.
ڕۆژنامەی
مارکای ئیسپانیا ئەوەی زانیوە کە کە هەندێک لە یاریزانەکانی مانچستەر یوناییتد لە
مۆرینۆ ڕازی نین و هەست بە ئاسودەیی ناکەن لەگەڵیدا، بۆیە بیر لە ڕۆیشتن دەکەنەوە.
ڕۆژنامەی
دەیلی میرەری بەریتانیا لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، ژمارەی یاریزانە ناڕازییەکان
کەلە مۆرینۆ توڕەن دەگاتە ٨ یاریزان، هەندێک لە یاریزانەکان بریتین لە خوان ماتا ،
ئەندرییە هێرێرا کە دوو یاریزانی پێکهاتەی سەرەکیشن، هەروەها مارسیال ، دالی
بلیند، کریس سمۆلینگ، دارمیان ، لۆک شاو و مەروان فلاینی.
یانەی
مانچستەر یونایتد لە ئێستادا چاوەڕوانی گەڕانەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیج دەکات،
بەڵام ئەو یاریزانە لە کۆتاییدا یانەی مانچستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت و پێشبینی
دەکرێت بەرەو خولی ئەمریکا هەنگاو بنێت.
PM:06:36:19/03/2018
ئهم بابهته 1532
جار خوێنراوهتهوه