‌ڤیدیۆ؛ بۆچی لابردنی ئابڵوقەی یاریگاکان، شاری بەغدادی نەگرتەوە؟

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)، بەم دواییە بڕیاریدا کە ڕێگە بە عێراق بدات یارییە نێودەوڵەتییەکان لەناو خاکی خۆیدا ئەنجامبدات، بەڵام مەرجێکی لەگەلدایە ئەویش لە ٣ شار بکرێت.

بە پی بڕیارەکە شارەکان بریتین لە کەربەلاو بەسڕەو هەولێر، بەڵام شاری بەغدادی نەگرتەوە.

ئینفانتینیۆ لە کۆنگرەیەکدا بۆ ڕۆژنامەکان وتی، ببورن کە باسێک هەبوو بیرم چوو، بەڵام دەبێت ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم سەبارەت بە عێراق کە ڕێگە دەدەین یارییەکانی لە ناو خاکی خۆیدا ئەنجامبدات، ئەوانیش لە هەولێرو بەسڕەو کەربەلا.

هەروەها ئینفانتینیۆ وتی دەبێت یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاش بە فەرمی بڕیارەکە جێبەجی بکات، بەڵام فیفا ئێستا بە فەرمی خۆی بریاریداوە کە دەتوانن یاریەکان لە خاکی خۆیاندا بکەن.

سەبارەت بە بەغداد، ئەنجومەن ڕەتیکردەوە لە ئێستادا یاریەکان لە بەغاد بکرێت، چونکە هێشتا دۆخی بەغداد پێویستی بە چاودێری هەیە.




PM:04:31:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌