‌مۆراتا لە بەردەم مەترسیدایە بەر لە مۆندیال

وێستگە سپۆرت-


ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزای یانەی چێڵسی، لەبەر ئەوەی کە ڕێژەی بەشداریکردنی لە یارییەکانی چێڵسیدا کەمتر بۆتەوەو ئاستی دابەزیوە، لە بەردەم هەڕەشەدایە بەر لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لۆپێتوگی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دڵخۆشنیە کە مۆراتا بەو شێوەیە یاری دەکات، چونکە ئاستی یاریزانەکانی بەلاوە گرنگەو هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.

بڕیارە ڕۆژی هەینی، لۆپێتگوی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا بکات کە بەشداری دوو یاری داهاتووی دەکەن.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، دیگۆ کۆستا بە دڵنیاییەوە دەگەڕیتەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەکە، دوای ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر بوو بانگهێشتنەکرابوون.

چاوەڕواندەکرێت هەندێک دەمووچاوی نوێ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا ببینرێت بۆ دوو یاری دۆستانەی داهاتوو کە وەکوو ئامادەکاری بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا ئەنجامی دەدەن.


PM:05:31:13/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌