‌ڕیاڵ مەدرید بەمشێوەیە پاداشتی ڕامۆس دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵدەدات گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەکەی نوێ بکاتەوەو هاوکات وەکوو پاداشتێکیش گۆڕانکاری لەموچەکەیدا دەکات.

ئیدواردۆ ئایندا، ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدریدە، ئەوەی زانیوە کە ڕیاڵ مەدرید دیەوێت بە بەرزکردنەوەی موچەکەی پاداشتی سێرجیۆ ڕامۆس بکات.

وەکوو وا بڵاوکراوەتەوە، موچەی ڕامۆس دەبێتە ١٢ یان ١٤ ملیۆن یۆرۆ، بەوەش هاوتای هەمان موچەکەی جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی لێدێت.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ڕامۆس لە دوای ڕۆناڵدۆ دەبیتە خاوەنی بەرزترین موچە لە یانەکەدا.


PM:12:01:13/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌