‌ڕۆناڵدۆ تۆپەکەی خستە یاریگای سەرۆکەوە

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بەو مەرجەی کە گۆڕانکاری لە پارەکەیدا بۆ بکرێت.

پێشتر پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ئەوە بەڵێنەی بە ڕۆناڵدۆداوە کە گریبەستەکەی بۆ نوێدەکاتەوە کاتێک لە وەرزی ڕابردوودا چامپیۆنس لیگیان بەدەستهێنا، بەڵام سەرۆک تا ئێستا بەڵێنەکەی نەبردۆتە سەر وەکوو ڕۆژنامەکان باسی لێوە دەکەن.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ئێستا پێویستە بەڵێنەکەی بباتە سەر چونکە ڕۆناڵدۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆر بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو ڕۆڵیکی کاریگەری لە یارییەکاندا هەیە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، ڕیاڵ مەدرید لەبەر ئەوەی نیازی هەیە لە هاویندا گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات، بۆیە هێشتا گرێبەستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی نوێ نەکردۆتەوە.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت کاتێک ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی بۆ نوێکردەوە، بیکاتە خاوەنی بەرزترین موچە لە جیهاندا.


AM:11:51:13/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 4911 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌