‌بۆچی ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی بەیڵ بکاتەوە؟

وێستگە سپۆرت-


هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی لە بەردەم ڕۆیشتنی گاریس بەیڵدا هەڵکردووە.


ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا لە هەواڵیکیدا ئاشکرایکردووە، یانەی ریاڵ مەدرید ڕیگە بە ڕۆیشتنی گاریس بەیڵ دەدات و ئامادەیە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا دەستبەرداری بێت.


گاریس بەیڵ لە ئێستادا گرێبەسێکی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە کە تاکوو هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ درێژەی هەیەو ئێستا گەیشتۆتە تەمەنی ٢٨ ساڵی و هەست دەکات کە پێویستە ژینگەی ئیسپانیا بگۆڕێت.


گاریس بەیڵ یەکێکە لەو یاریزانانەی کە دووچاری پێکانێکی زۆر بووە لە ریاڵ مەدرید، ڕۆناڵدۆش چاوەڕوانی ئەوە ناکات کە گاریس بەیڵ یارمەتی بدات، بۆیە ڕیاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دیکە بکات.


گاریس بەیڵ دووچار ١٩ پێکانی مەترسیدار بووە لە ٧٠ یاریدا بێبەش بووە کە درێژترین دابڕان بووە لە ژیانی یاریکردنیدا.


PM:11:05:22/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌