دوای ئه‌نجامدانی 3 یاری له خولی
نایابی كوردستان، یاسین مه‌ناف ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز
كێشایه‌وه و بسەفا نوری شوینی گرتەوە.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، یاسین مه‌ناف ڕاهینەری یانەی نەورۆز دەستی لە کارەکەی کێشایەوەو هۆكاری
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه و ڕه‌تیشی
كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی وازی له
راهێنه‌رایه‌تی نه‌ورۆز هێنا بێت.
بڕیارە له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو شتێك له باره‌ی
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م روونتر ده‌كه‌مه‌وه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یاسین
مه‌ناف، كارگێرانی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان كرد و
راسته‌وخۆ سه‌فا نووری یاریزانی پێشووی یانه‌ی سلێمانیان به راهێنه‌ری
نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد و پرسیار عه‌بدولره‌زاقیش كه ئه‌م وه‌رزه
له یانه‌ی نه‌ورۆز ماڵئاوایی له یاریكردن كرد به یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری
نه‌ورۆز ده‌ستنیشان كرا.