یانەی ڕیاڵ مەدرید سبەیشەو یارییە دواخراوەکەی هەفتەی ١٦ی لالیگا بەرامبەر بە لێگانێس ئەنجامدەدات، کە کاتی خۆی بەهۆی جامی جیهانی یانەکان نەیتوانی ئەنجامی بدات، ئەگەر هەیە لەو یارییەشدا ڕیاڵ مەدرید بەبێ ٤ یاریزانی گرنگی یاری بکات.
یانه‌ی ریال مه‌درید رووده‌كاته یاریگه‌ی (دی بوتاركی) و
ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیگانیس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ریال مه‌درید
له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه ماڵئاوایی كرد.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زینه‌دین
زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌بێ هه‌ریه‌ك له (تۆنی كروس، مارسێلۆ،
مۆدریچ و فایخۆ) یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانیس ده‌كات.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 45 خاڵ له پلەی چواره‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت، له به‌رامبه‌ردا لیگانیس به 29
خاڵ له پۆلێنی چوارده‌می ریزبه‌ندی دێت.