‌ڕۆناڵدۆ ڕکابەری دوو هاوڕێی دەکات بۆ باشترین یاریزان

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕکابەری چەند یاریزانێکی تری هاوڕێی دەکات، تاکوو ببێتە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٧.


ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانە مەدریدییەکە ڕکابەری هەریەک لە ڕیۆ باتریسیۆی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبونەو بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەکات.


لە ساڵی ٢٠١٦ دا، کریس خۆی براوەی خەڵاتەکە بوو، چونکە لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپایان لە فەڕەنسا بەدەستهێنا.

لە ئێستادا یەکێتی تۆپی پێی پرتوگال ناوی ئەو ٣ یریزانەی ئاشکراکردووە کە ڕکابەری دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پرتوگالی بۆ ساڵی ٢٠١٧.


شێوازی هەڵبژاردەکە بە دەنگدان دەبێت کە ڕاهێنەر و یاریزان و هاندەران دەنگ دەدەن و لە ڕۆژی ١٩ی مانگی داهاتوودا لە ئاهەنگێکی گەورەدا لە لیشبونە ناوی پاڵەوان دەردەکەوێت.


PM:04:54:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری