‌چەند یاریزانێکی گرنگی ریاڵ مەدرید بەشداری ڕاهێنانەکانیان نەکردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمرۆ سێشەممە ڕاهێنانەکانی بۆ یاری داهاتووی ئەنجامداوە و ئامادەکاری بۆ یارییەکی دواخراوی دەکات کە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامی دەدات.


یانەی ڕیاڵ مەدرید یارییەکی دواخراوی لە هەفتەی ١٦ هەیە کە ڕووبەڕوی یانەی لێگانێس دەبێتەوە، ریاڵ مەدریدیش ئەمڕۆ ئامادەکاری بۆ ئەو یارییە کرد.


ڕۆژنامەی ASی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لۆکا مۆدریج لە ڕاهێنانەکانی یانەکەدا نە دەبینرا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بەرامبەر بە ریاڵ بیتیس یاریکردووە.


هەروەها لە ڕاهێنانەکاندا هەریەکە لە کروس و فایخۆش بەهۆی پێکانەوە بەشداری ڕاهێنانەکانیان نەکردووە، ڕەنگە مارسیلۆش بۆ ماوەیەک دور بکەوێتەوە.


ڕیاڵ مەدرید یارییەکی دواخراوی هەیە بەرامبەر بە لێگانێس، چونکە لە کاتی خۆیدا کە بڕیاربوو یارییەکە بکرێت، ڕیاڵ مەدرید بەشداری لە مۆندیالی یانەکەدا دەکرد.


PM:03:55:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌