ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە بردییەوەو بەرەو نازناوەکە هەنگاو دەنێت
وێستگە سپۆرت-
لە خولی یانەکانی
ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە
یانەی ئیباری بردەوە.
لە یارییەکانی
گەری ٢٤ی خولی ئیسپانیا، ئیبار لە یاریگای خۆی میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە تایمی
یەکەمداو لە خولەکی ١٦ دا لویس سوارێز گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە کردو ئەو تایمە
بەو ئەنجامە تەواوکرا.
لە تایمی دووەمداجۆردی ئەلبا لە خولەکی ٨٨ دا گۆڵی دووەمی
بۆ بەرشەلۆنە کرد یارییەکەش ٢-٠ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
بەرشەلۆنە بەو
بردنەوەیە ئێستا بە ٦٢ خاڵ پێشەنگی گرتووە.
PM:08:04:17/02/2018
ئهم بابهته 1329
جار خوێنراوهتهوه