‌ئینتەرمیلان بە یەکجاری یاریزانێک لە بەرشەلۆنە دەکڕێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دوای ئەوەی کە توانی بە شێوەی خواستن و گرێبەستی کاتی ڕافینیا بباتە یانەکەیەوە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا بە تەواوی لە بەرشەلۆنەی بکڕێتەوە.


ئینتەرمیلان لە ئێستادا بۆی دەرکەوتووە کە دەتوانن سود لە تواناکانی ڕافینیا وەربگرن، بۆیە بە شێوەی کۆتایی لە بەرشەلۆنەی دەکڕنەوە.


وەکوو لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیادا هاتووە، بەرشەلۆنە لە بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت، هەوەها ٣ ملیۆن یۆرۆی دیکەش لە خاڵیکی دیکەدا دەبێت کە پەیوەست دەبێت بە بەدەستهێنانی نازناوو ئاستی یاریزانەکەوە.



PM:02:42:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌