‌سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سود لە هاتنی نەیمار بۆ مەدرید وەبگرێت

وێستگە سپۆرت-


فلۆرنتینیۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە سەرسامە بە ئاستی نەیمار دا سیلڤاو دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانییەوە.


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، لە دۆخێکدا ڕیاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ نەیمار دەکات، ئەگەر هاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یانەیەدا نەمێنێت و نەیمار وەکوو شوێنگرەوەی بهێنن.


سایتی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سود لەو هەلە وەربگرێت کە شاندی پاریس سانجێرمان هاتوونەتە مەدریدو نەیماریان لەگەڵە.


سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت قسە لەگەڵ باوکی نەیمار بکات، کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانی نەیماریشە.


سبەیشەو چوارشەممە، ریاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان، کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە.



PM:05:33:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌