‌زیدان و ئیمری، کامیان باشترن؟

وێستگە سپۆرت-


یارییەکی گرنگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە شەوی چوارشەممەدا بەڕێوەدەچێت، یارییەک کە لە نێوان دوو یانەی خاوەن یاریزانی بە ئەزموون، ئەوانیش یانەکانی ڕیاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمانن.


لە یاری ڕۆیشتنی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ، هەردوو یانە ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوەو یارییەکەش کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە یاریگای بێرنابیۆ بەڕێوەدەچیت.


زیدان لەو کاتەوەی بووە بە ڕاهێنەر لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ٨ نازناوی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێیناوە، بەڵام ئیمری ٥ نازناو کە لەگەڵ پاریس سانجێرمان و سیڤیلییە بووە.


زیدان ١٢٦ یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە، ٩٠ بردنەوەی هەیە، لەگەڵ ١٣ شکست، هەروەها ٢٣ یەکسانبوون ، لە بەرامبەردا ئیمری ١٣١ یاری ئەنجامداوە، ٩٢ بردنەوە ، ٢٠ یەکسانبوون، ١٩ شکست.



PM:05:17:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌