‌کۆتینیۆ خەونەکەی هاتۆتە دی.. پرسیاری لە نەیماریش نەکردووە

وێستگە سپۆرت-


فیلیپ کۆتینیۆیی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، هاتنی بۆ بەرشەلۆنە خەونێکبوو، کە بوو بە ڕاست.


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا، کۆتینیۆ وتی، بە دڵنیاییەوە بەرشەلۆنە گرنگی بە من دەدا، ئەوان گریبەستی فەرمیان پێشکەش بە من و لیڤەرپول کرد، ئێمەش ڕازیبوین کاتێک بەڕێوەبەری کارەکانم قسەی لەگەڵ کردم.


کۆتینیۆ سوپاسی یاریزانەکانی بەرشەلۆنە دەکات کە بەشێوەیەکی زۆر جوان بەخێرهاتنیان کردووە، هەروەها وتیشی کە پەیوەندی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی زۆر نزیکە، وتیشی ڕاهێنەر لە کوێدا بیەوێت لەو شوینەدا یاری دەکات.


کۆتینیۆ هەرچەندە هاوڕێی نەیمارو لە یەک هەڵبژاردەدا یاری دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە پرسیاری لە نەیمار نەکردووە بەوەی کە دەیەوێت بچێتە ریاڵ مەدرید یاخود نا.


PM:04:10:13/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌