‌وەرزشکارێکی دێرینی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد

وێستگە سپۆرت-


درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، وەرزشکاری شاری سلێمانی و ناوبژیوانی دیار ( حەمەی عەبۆل) کۆچی دواییکرد.

حەمەی عەبۆل بە نەخۆشییەوە باری تەندروستی تێکچووەو لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوی تەواوی حەمەی عەبۆل ( محەمەد عەبدوڵا مستەفا)یە و لە ساڵی ١٩٥٠ لە دایکبووە ، پێشتر جگە لە ناوبژیوانی یاری تۆپی پێی کردووە لەگەڵ ڕاهێنەرایەتی.

تەرمی حەمەی عەبۆل برایە مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لە گەڕەکی ئیسکان و لەوێ پرسەکەی بۆ دادەنرێت.

حەمەی عەبۆل یەکێکبووە لەو ناوبژیوانانەی کە هەمیشە یارییە قورس و هەڕەشە ئامێزەکانی لە سەردەمی خۆیدا بەڕێوەبردووە.







AM:10:40:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1082 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌