‌ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە توشی یەکەم شکستهات

وێستگە سپۆرت-

لە جامی شای ئیسپانیادا، بەرشەلۆنە شکستیهێناو بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر بە یانەیه ئیسپانیۆل دۆڕا.

لە یاریی ڕۆیشتنی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە دەرەوەی ایریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئیسپانیۆل.

لە تایمی یەکەمدا گۆڵ نەکرا ، لە تایمی دووەمداو لە خولەکی  ٨٨ دا، ئۆسکار مێلێندۆ گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ ئیسپانیۆل کردو یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە هەردوو یانە لە یاریگای کامپ نوو یاری گەڕانەوە دەکەن.

ئەو شکستە یەکەم دۆڕاندنی بەرشەلۆنە بوو لە یاری دێربیدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ وە.




AM:12:55:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌