‌سەرکێشیەکانی زێدان ڕیاڵ مەدرید بە کوێ دەگەیەنێت..؟!

وێستگە سپۆرت-

نوسینی دیارکۆ جەمال

زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هەگبەی بڕ لە نازناو و کۆمەڵێک ڕیکۆردی ناوازەی شکاوەوە وەرز و نیوێکی لەگەڵ یانەی شاهانە بەڕێکرد ، بەڵام لە وەرزی نوێدا بەپێچەوانەی ئەنجامە باشەکانی ساڵی پار دەردەکەوێت،هەروەها مەترسی لە سەر پێگەکەی دروست بووە .



سەر هەڵدانی کێشەکان لە چیەوە دەستی پێکرد ؟
یانەی مێرنگی دوای بەدەست هێنانی لالیگای پارساڵ و بردنەوەی جامی شا لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەریەوە گەیشت بە یاری کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا و ئەنجامی هەردوو یاری٥_١ کۆتایی پێهێنا،کە بە بردنەوەی ئەم نازناوە بەو شێوەیە و ئەو ئەنجامە چاوەڕوان نەکراوە، گۆڕانکاریەکی گەورە بەسەر بیرکردنەوە وردەکانی زیزۆدا هات ،لەخۆبایبونیکی کوشندەی دا بەزێدان کە چیتر بە شێوەیەکی گەورە نەڕوانێتە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ وەرزی نوێی لالیگا و خۆی تەرخان بکات بۆ بەرزکردنەوەی چامپیۆنزلیگی سێیەم لەسەر یەک، پاڵەوانی ئەم بە هەڵەدا بردنەش گۆڵ و جوڵە نایابەکانی ئەسینسۆ و ئیسکۆبوون کە سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی باشی بینی لە گەورەکردنیان بەشێوەیەکی نائاسای و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم یاریزانانە بیر لە مانەوەیان بەمشێوە گەورەیە بکەنەوە و لەوەش زیان بەخشتر بیر لە شکاندنی ناوی گەورەی ئەستێرەکەی دورگەی مادیرا وەک ئەستێرەی یەکەمی یا نەکە بکەنەوە بێ ئاگا لەوەی ڕوحی بردنەوە گەورەکان هەر توانا بێ ئەندازەکەی ڕۆناڵدۆیە وەک بینیمان ئەم یاریزانە لە یاری کۆتایی جامی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا (یۆرۆ) گەرچی نەیتوانی بەهۆی پێکانەوە بەشداری ئەو سەرکەوتنە مێژوویە بکات بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کەڵەشیرەکان کە میوانداری جامەکەش بوون،بەڵام لەدەرەوەی یاریگاش ڕۆڵی پاڵەوانی ناو یاریگای دەبینی گڕوتینێکی زۆری بەخشیبووە هاوڕێ کەم ئەزموونەکانی (لە چاو خۆیدا ) ،ئەمە جگە لەو ئاستە بەرزەی کە لە قۆناغەکانی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد، ئەنجامی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەی یاریزانە لاوە ئیسپانیەکان لەیارەکانی سەرتای ئەم وەرزەدا ڕەنگی دایەوە و شەڕی ئەم دوو لایەنە لەناو یانەی شاهانە دەستی پێکرد و یانەکەیان قوربانیدا،بەڵام ڕاهینەری ناوبراو نەیتوانی کۆتایی بەو کێشانەی ناو یاریزانەکان بێنێت .

جگە لەوەش جادووی ئەم دوویاریزانە ئیسپانیە لەو دوو یاریەی کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیادا کاریگەری خراپی خستە سەر زێدانی ڕاهێنەر و نەک هەر هەوڵی نەبەستنی بۆندی گەورە لەگەڵ یاریزانی نوێ نەدا بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێ بگرە سەرکێشیەکی گەورەی بە فرۆشتنی یاریزانە یەدەگەکانی کرد،کورسی یەدەگی خاڵی کرد لەو یاریزانانەی زۆر جار ئەنجامی یاریەکانیان بۆ زیزۆ پێچەوانە دەکردەوە بە بەرژەوەندی یانەکەی شاری مەدرید.



لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئەم ڕاستیە لەدوای کۆتای هاتنی گەری یەکەمی لالیگا شکستەکانی زێدان زۆر دوور تر بوون لەوەی کەبیری لێکردبێتەوە، ئیستا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلەی چوارەمی ڕیزبەدی گرتوە بە جیاوازیەکی زۆر لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ بە ١٩ خاڵ ،،یاریزانەکانی ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکەش ڕاستگۆیانە لەسەر دۆخی یانەکەیان دەدوێن وەک چۆن بیبیمان دوای کۆتای هاتنی یاری ڤیاڕیاڵ کە ئەویش یەکێک بوو لە شکستە چاوەڕوان نەکراوەکانی ئەم وەرزە بۆیە تۆنی کرووسی ئەڵمانی  هاتە دەنگ و ووتی:یانەکەمان بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕ دەبێت بۆیە ئەمساڵ تەنها ئامانجمان گەیشتنە بە چامپیۆنس لیگی ساڵی داهاتوو، بۆیە لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرشەی دەکریتە سەری لەلایەن میدیا وەرزشیەکانەوە راهینەری ناوبرا و دەیەوێت سەرکێشیەکی گەورە ئەنجامبدات و وەڵامێکی تووندی ڕەخنە گرانی بداتەوە و جێگەی خۆی بۆ چەند ساڵێکی تر لەسەر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە گەرم بکات،،ناوبرا نایەوێت دان بەهەڵە گەورەکەیدا بنێت و سوود لە هەڵەکان وەرگرێت بۆیە لە وەرزی گواستنەوەی زستانەشدا ڕێگا نادات هیچ یاریزانێکی نوێ ڕوو لە یانەکە بکات،،ئێستا هەموو چاوەکان چاوەڕوانی یارییە چارەنووسازەکەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجیرمان دەکەن کەڕەنگە کۆتای ئەم چیرۆکەبێت ، ڕیاڵ مەدرید گەرچی بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەی جامی یانەپاڵەوانەکان ، زێدان دەیەوێت یاریزانەکانی هاوکێشەکە پێچەوانە بکەنەوە و خەونی یانە پاریسیەکە بۆ بردنەوە ئەم نازناوە لە گۆڕ بنێن کە ئەم وەرزە یانەکە بە سەدان ملیۆن دۆلاری بۆ بەدیهینانی ئەو خەونە تەرخان کردووە هەروەها  دەیەوێت یانەی شاهانە بە گڕوو تنیکی نوێوە لە جامەکە دەربکەوێت تا ئەمساڵ بەبێ نازناوێکی گرنگ بەڕێنەکات.



کەی کاتی ماڵئاوای کەردنی زێدانە ؟

جێگەی باسە ئەگەری ڕوودانی کارەسات ئامێز هەیە بۆ ناو ناوبانگی یانە گەوەرەکەی شاری مەدرید کە خاوەنە ۱۳ نازناوی خولەکە ڕەنگە لە قۆناغی ١٦ ماڵئاوای بکات و لە لالیگاش بۆ گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی ساڵی داهاتوو چاوەڕوانی شکستی یانەکانی بەرشەلۆنە و فالێنسیا و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەری بێت،بێگومان لەم حاڵەتەشدا پێرێزی سەرۆکی یانەکە بێدەنگ نابێت و ڕەنگە گۆڕانکاری ڕیشەی لە یانەکەی بکات و یەکەم کەسیش بیر دورخستنەوەت بکاتەوە زینەدین زێدانی ڕاهێنەرەبێت.



PM:10:53:17/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری