‌مێسی نامەیەکی کاریگەر بۆ ڕۆناڵدنیۆ دەنێرێت

وێستگە سپۆرت-


ڕۆناڵدینیۆی ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی بەڕازیل، بە فەرمی دوێنێ وازی لە یاریکردن هێنا، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، نامەیەکی کاریگەری بۆ ڕۆناڵدینیۆ دەنێرێت، دوای ئەوەی کە وازی لە یاریکردنهێنا.

مێسی و ڕۆناڵدینیۆ لە ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨ پێکەوە یارییان کردوە کە ئەوکات گواردیۆلا ڕاهێنەر بووە.

ڕۆناڵدینیۆ یارمەتی زۆری مێسی داوە بۆ گۆڵکردن بۆیە مێسی لە نامەکەیدا دەڵێت" بەردەوام وتومە کە زۆر شت لە تۆوە فێربووم ، ساتەکانم بیر ناچێتەوە کە پێکەوە یاریمان دەکرد و دەچوینە ژوری خۆگۆڕین بە تایبەت ئەو کاتەی کە سەرکەوتبووم بۆ تیپی یەکەم.

مێسی بە ڕناڵدینیۆ دەڵێت: لە پاڵ تۆوە زۆر شت فێربووم لە تۆپی پێداو تۆ کەسێکی گەورەو نایابی و تۆپی پێ هەرگیز پێکەنینەکانت لە بیر ناکات ، بە هیوای سەرکەوتن.


PM:09:33:17/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری