‌مانچستەر یونایتد تۆپەکەی خستە ناو یاریگای ئیبراهیمۆڤیجەوە

وێستگە سپۆرت-



یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریدا کە پەلە نەکات لە دیاریکردنی کاتی گەڕانەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیج، کە دووچاری پێکانبووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیج بەهۆی پێکانەوە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامدرا، بەڵام دوای گەڕانەوەی چەند یارییەکی ئەنجامداو دووبارە هەستی بە ئازار کردەوە، ئەوەش وایکرد مان یونایتد لەو بارەیەوە بڕیاربدات.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئیبراهیمۆڤیج لە قۆناغی چاکبوونەوەی پێکاندایە، دەیەوێت ئیبرا خۆی کاتی گەڕانەوەی دیاری بکات.


PM:09:03:17/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌