‌ڕیاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی جامی شا تەواوکرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ دواین ڕاهێنانەکانی تەواوکردو ئامادەکاری باشی بۆ یارییەکەی شەوی پێنجشەمەی کردووە کە ڕووبەڕوی یانەی لێگانێس دەبیتەوە.

شەوی پێنجشەممە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک، ڕیال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاری ڕۆیشتنی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدات.

یاریزانەکان بە گەرمو گوڕییەوە ڕاهێنانەکانیان ئەنجامدەدات و دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەستبێنن، تاکوو نازناوی جامی شا بخەنە ژێر چنگی خۆیانەوە، چونکە لە لالیگا لە بێهیوابووندان.







PM:08:44:17/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌