‌ئینێستا: کۆتینیۆ ناتوانێت ئەوە بکات کە ڕۆژنامەکان دەیڵێن

وێستگە سپۆرت-


ئەندرێس ئینێستای یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ڕەتی هەندیک هەواڵی دایەوە کە دەڵێن هاتنی کۆتینیۆ بۆ بەرشەلۆنە کار دەکاتە سەر پێگەی ئینستا لە یانەکە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ئینێستا وتی، من بەردەوام وتومە ئەوەی باشبێت دەتوانێت لە بەرشەلۆنە یاری بکات، کۆتینیۆش یەکێکە لە یاریزانە باشەکان، چونکە ئەو یاریزانێکی گەنجەو توانایەکی گەورەی هەیە ،دەتوانێت لە بەرشەلۆنە پەرەی زیاتر بە ئاستی خۆی بدات.

ئینێستا وتی، هیچ یاریزانێک ناتوانێت وا لە من بکات کە بیر لە وازهێنان لە یاریکردن بکەمەوە ، یان ناچارم بکات کە لە بەرشەلۆنە بڕۆم . هەرچەندە تەمەنم بۆتە ٣٣ ساڵ ، بەڵام ئەوە نەبۆتە کێشە بۆ من و دەتوانم زۆر بەباشی یاری بکەم.

یاریزانە ئیسپانییەکە پێی وایە هاتنی کۆتینیۆ زیادەیەکی باش دەبێت بۆ بەرشەلۆنەو دڵخۆشن بە هاتنی ئەو یاریزانە بۆ هەمان هێڵی خۆی.

لەماوەی ڕابردوودا هەندیک هەواڵ بڵاوبوبوەوە کە هاتنی کۆتینیۆ مەترسی بۆ شوێنەکەی ئینێستا دروست دەکات، ئینێستاش وەڵامی ئەو ڕۆژنامانەی دایەوە.


PM:09:29:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌