‌ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا بزانە

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەوەی کە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا دوێنێ شەو کۆتاییهاتن، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ هەینی تیروپشکی بۆ یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەنجامدا.

ئەو یانانەی کە سەرکەوتوون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بریتیبوون لە بەرشەلۆنە ، ڕیاڵ مەدرید ، ئەتلەتیکۆ مەدرید ، ڤالێنسیا ، سیڤیلییە ، ئەلاڤێس ، ئیسپانیۆل ، لێگانێس.


یەکێتییە ئیسپانییەکە تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەنجامداو ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوو:


لێگانێس - ڕیاڵ مەدرید

بەرشەلۆنە - ئیسپانیۆل

ئەتلەتیکۆ مەدرید - سیڤیلییە

ڤالێنسیا - ئەلاڤێس

یارییەکانی ڕۆیشتن لە ١٦ و ١٧ی ئەم مانگەدا دەکرێت ، یارییەکانی گەڕانەوەش ٢٣ و ٢٤ی هەمان مانگدا دەکرێت.


PM:02:42:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌