‌هازارد وەڵامی ڕیاڵ مەدریدی دایەوە

وێستگە سپۆرت-


ئیدین هازاردی بەلجیکی، یاریزانی یانەی چێڵسی، وەڵامی هەواڵی ڕۆژنامەکان و ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدیش دەداتەوە کە باس لە چوونی بەرەو یانەی شاهانە دەکەن.

هەندێک لە ڕۆژنامەکان دوینێ وا بڵاویانکردەوە کە ڕیاڵ مەدریدو هازارد گەیشتونەتە ڕیکەوتن ، بەڵام ئەو یاریزانە بەلجیکییە ئەمەی بە لێدوانێک ڕەتکردەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان کە دەیلی مەیڵ وەکوو هەواڵیک بڵاویکردۆتەوە، هازارد دەڵێت: بە دڵنیاییەوە گرێبەستەکەم لەگەڵ چێڵسینوێ دەکەمەوەو دەمێنمەوە.

ئەم وتەیەیی هازارد نامەیەک بوو بە ڕووی ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدو ئەو ڕۆژنامانەی کە هەواڵی ڕیکەوتنی هازاردو ڕیاڵ مەدرید بڵاودەکەنەوە.


PM:01:42:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 4238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌