‌بۆ جاری دووەم بەرشەلۆنە ئۆزێلی بێهیواکرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەمدواییە سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپول بەبڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ.

پێشتر مەسعود ئۆزێل هیوای بەوە هەبوو کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و خەونەکەی بێتە دی، چونکە گرێبەستی ئۆزێل لەگەڵ ئارسناڵ لە دوای ئەم وەرزە تەواو دەبێت و هێشتا نوێشی نەکرۆدتەوە، چونکە چاوەڕوانی بەرشەلۆنەی دەکرد.

ناوی ئۆزیل لە ڕۆژنامەکانەوە پەیوەستبوو بە بەرشەلۆنە، چونکە نرخی ئەو یاریزانە ٢٥ ملیۆن یۆرۆی تێنەدەپەڕاند.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کۆتینیۆ لە سەرووی ئامانجەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بوو، ئەوەش ئۆزێلی تەواو بێهیواکرد، کەئەوە بۆ جاری دووەمە ئۆزیل دەیەوێت پەیوەندی بەبەرشەلۆنەوە بکات.

لە ساڵی ٢٠١٠ دا ئۆزیل هیوای وابوو کە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام دواتر چووە ڕیاڵ مەدرید، چونکە گریبەستی ئۆزێل و بەرشەلۆنە سەری نەگرت.


PM:12:36:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌