‌ڕیاڵ مەدرید نیازی گۆڕانکاری گەورەی هەیە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کێشەکانی دەکۆڵێتەوە، چونکە ئەنجامەکانی بە دڵی هاندەران و ئیدارەی یانەکە نیە، بە تایبەت لە خولی ئیسپانیادا.

ڕۆژنامەی " مارکا"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت قۆناغێکی نوێ دەستپێبکات و ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستی نوێ تەرخان بکات، تاکوو ڕیاڵ مەدرید بخەنەوە سەر ڕێگا ڕاستەکەی خۆی.

چەندین یاریزان هەن کە ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات گرێبەستیان لەگەڵدا بکات وەکوو ڕۆژنامەکان باسی لێوە دەکەن بریتین لە " هازارد ، نەیمار ، هاری کەین ، تیمۆ فێرنەر".

سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت خەونی هێنانی نەیمار بۆ یانەکەیان بکاتە ڕاستی و نەیماریش حەزی بەم هەنگاوە هەیە، بەڵام کەوتۆتەوە سەر شێوازی ڕیکەوتنەکە.

لە هەمان کاتدا یانەی پاریس سانجێرمانیش چاوی لەسەر ڕۆناڵدۆیە، ئەو یانە پاریسییە ئامادەیە کە نرخێکی گەورە بە ڕۆناڵدۆ بدات.

ڕیاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوودا دەیەوێت کۆمەڵیک گۆڕانکاری بکات، ئامانجی سەرەکیشی هێڵی هێرشبردن دەبێت.


PM:12:12:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌