‌" دەتوانین لە ڕیاڵ مەدرید ببەینەوە"

وێستگە سپۆرت-


کیلیان مباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، للە نوێترین لێدوانیدا باس لە یارییەکەی داهاتوویان لە چامپیۆنس لیگ دەکات کە ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبنەوە لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ.

لە بارەی ئەنجامی ئەو یارییەوە ، مباپێ وتی، بە دڵنیاییەوە دەتوانیت لە ڕیاڵ مەدرید ببەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم کە کارەکە ئاسان نیە بەڵام بە هەموو توانامانەوە هەوڵ بۆ بردنەوە دەدەین.

لە بارەی کاردانەوەیان کاتێک لە تیروپشکەکەدا یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بۆ دەرچوو، مباپێ وتی: کاردانەوەیەکی ئاساییمان هەبوو، ئێمە بۆ ئەوەی نازناوەکە ببەینەوە، پێویستە باشترین تیپ بین، ریاڵ مەدریدیش یەکێکە لە یانە بەهێزەکان ئەوە وا دەکات کە یارییەکی گەورە ئەنجامبدەین.

لە بارەی خۆشترین ساتەکانی لە ساڵی ٢٠١٧ دا، مباپێ وتی، چوونم بۆ پاریس سانجێرمان، بردنەوەمان لە مۆناکۆ شتە خۆشەکانی ٢٠١٧ بوون.

مباپێ خەونی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرادەکات و هیوایان وایە نازناوی چامپیۆنس لیگ و مۆندیالی ٢٠١٨ ببەنەوە کە یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.


PM:11:28:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1966 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌