‌ئەستێرەیەکی گرنگی تر وازی لە یاریکردن هێنا

وێستگە سپۆرت-


ڕیکاردۆ کاکای یاریزانی بەڕازیلی، بە یەکجاری وازی لە یاریکردنی تۆپی پێ هێنا.

کاکای تەمەن ٣٥ ساڵ، یەکێکبووە لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ بە تایبەت ئەو کاتانەی کە یاری بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەی سی میلان کردووە ، هەروەها یاری بۆ یانەکانی ساوپاولۆ و ئۆرلاندۆ سیتی کردووە.

کاکا لە ساڵی ٢٠٠٧ دا وەکوو باشترین یاریزانی جیهان دیاریکراوە کە ئەو کات یاریزانێکی دیاری پیشەگەربوو.

ریکاردۆ کاکا لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە 2002ەوە تاوەکو 2016 یارییکردووە و لە 92 یاریی نێودەوڵەتیدا 29 گۆڵی کردووە و نازناوی جامی جیهانی 2002ی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بردووەتەوە. لەسەر ئاستی یانەکانیش کاکای 35 ساڵ لە یانەی ساوپاوڵۆی بەرازیلی دەستیپێکرد، دوای ئەوە لە یانەکانی ئەیسی میلان، ریال مەدرید  و ئۆرلاندو سیتی یارییکردووە و دوا وێستگەشی هەر لە یانەی ساوپاوڵۆ بوو و لەو یانەیەدا ماڵئاوایی یەکجاریی راگەیاند.



PM:07:40:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌