بەرشەلۆنەو گریزمان هەنگاوێکی نوێ دەنێن
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵدەدات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا هێرشبەرێک بۆ ڕیزەکانی بکڕێت ، گریزمانیش یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەو یانەیە.
دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوای لێدوانه‌كانی، ده‌نگۆی رۆیشتنی ئانتوان گریزمان له هاوینی داهاتوو بۆ ریزه‌كانی بەرشەلۆنە زیاتر بووه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا یه‌كشه‌ممه باس لە گرینگیداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات بۆ گریزمان کە ڕەنگە گفتوگۆیەکی جدی دەستپێبکەن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بەرشەلۆنە، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی گریزمان كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆی په‌یوه‌ندیكردنی هێرشبه‌ره فەڕه‌نسیه‌كه به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كراوه.
بە پێی هەواڵەکان، هه‌نگاوی داهاتووی بەرشەلۆنە رازیكردنی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده به ده‌ستبه‌رداربوون له گریزمان به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام به‌بێ شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه باجی گرێبه‌سته‌كه نه‌ده‌ن.
PM:05:47:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2045
جار خوێنراوه‌ته‌وه