‌چوار گرێبەستی بۆ هاتووە !

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەستبەرداری چەند یاریزانێک بێت، لۆکاس مۆرای یاریزانی ئەو یانەیەش دەڵیت چەند گرێبەستێکم بۆ هاتووە کە بڕۆم.

ڕۆژنامەی Le10sport بڵاویکردەوە، لۆکاس مۆرای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، هەنگاو بۆ ڕۆیشتن دەنێت لەو یانەیە لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا، وەک خۆشی بۆ ڕۆژنامەکانی ئاشکراکردووە ٤ گرێبەستی لە بەردەمدایە کە لە خولی جیاوازەوەن ، ٢ دانەیان لە خولی ئینگلتەراو ٢ دانەشیان لە خولی چین.

هەمان سەرچاوە بڵآویکردەوە، چێڵسی لە ڕابردوودا ئامادەبوو کە گرێبەست لەگەڵ لۆکاس مۆرا بکات، بەڵام پاریس سانجێرمان ئامادە نەبوو بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ کەمتر دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت.


PM:05:03:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌