‌ڕۆژنامەکان: فیفا هەڕەشەی بەشدارینەکردنی ئیسپانیا بۆ مۆندیال دەکات

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبێتەوە، هەرچەندە بریاربوو ئەو کۆبوونەوەیە بەم نزیکانە بێت، بەڵام جارێ دواخراوە.

فیفا لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆدەبێتەوە تاکوو باس لە هەندێک بارودۆخ بکەن کە فیفا گومان دەکات حکومەت دەستی خستبێتە ناو کارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، ئەوەش لای فیفا هێڵی سورەو سزای لەسەرە.

هەندێک لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، فیفا گومان دەکات حکومەت دەستبخاتە ناو هەڵبژاردەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە، ئەو کارەش وا دەکات کە فیفا هەڕەشەی ئەوە بکات ئەگەر کارێکی لەو شێوەیە بەبەڵگەوە ساغبێتەوە، ئەوا ئیسپانیا لە مۆندیالی ڕوسیایی ساڵی داهاتوو بێبەش دەکات.


PM:04:11:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌