‌نەیمار بەڵێنی بە مێسی-داوە

وێستگە سپۆرت-


نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، بەڵێنێکی بە لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە داوە کە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بوەستێنێت.

ڕۆژنامەی دەیلی ئیکسپرێس بڵاویکردەوە، نەیمار بە تەلەفۆن لەگەڵ مێسی قسەی کردووەو پێی وتووە کە متمانەی پێ بکات بۆ ئەوەی کە دەتوانن ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی دووەمی چامپیۆنس لیگدا بکەنە دەرەوە.

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە کە یاری یەکەمی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت لە مانگی دوودا ، یاری دووەمیش لە مانگی سێدا لە یاریگای باخچەی میرەکان دەبێت لە پاریس.

نەیمار لەو کاتەوەی کە بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە بەرشەلۆنەوە هاتۆتە پاریس سانجێرمان ، هیوای وایە بتوانن نازناوێکی ئەوروپی بەدەستبێنن، بە تایبەت چامپیۆنس لیگ.


PM:03:55:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 6358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌