‌دەرگای ڕۆیشتن بۆ ئەستێرەیەکی گرنگیان دەکەنەوە

وێستگە سپۆرت-


دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند، ڕۆژێک هەر دێت گریزمان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید دەڕوات، ئەویش درەنگ و زوو کەوتووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " لیکیپ"ی فەڕەنسا، گریزمان وتی، ئەوە شتێکی ڕوونە گریزمان دەتوانێت بڕوات لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و کات کەوتووە، هەروەکوو پێشتر دیگۆ کۆستاو ئاردا توران ڕۆیشتن.

سیمیۆنی دەڵێت: هەموو یاریزانەکانم خۆشەدوێت و من کار لەسەر گەشەکردنی ئاستی یاریزانەکان دەکەم، ڕۆیشتنی گریزمانیس نابێتە کێشە بۆمان.

ئەنتوان گریزمان ناوی پەیوەستە بە چوونی بۆ چەند یانەیەک، لەوانە مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە.


PM:02:41:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌