‌ئەو کچەی ڕۆژئاوای کوردستان کە چاوی بە مێسی کەوت.. ڤیدیۆ

وێستگە سپۆرت-

نوژین مستەفا، ئەو پەنابەرە سورییەیە کە بەهۆی شەلەل دەماغەوە لەسەر عەرەبانەیەو لە سەردانێکیدا بۆ بارەگای یانەی بەرشەلۆنە، چاوی بە زۆرینەی ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە کەوت لە سەروو هەموویانەوە لیۆنێل مێسی.

نوژین مستەفا کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە و خەڵکی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە، لەسەر داوای یانەی بەرشەلۆنە سەردانی بارەگای تایبەتی ئەو یانەیەی لە هەرێمی کەتەلۆنیا کرد و چاوی بە ئەستێرەکانی کەوتووە.

بەرشەلۆنە وەک دیاری سەری ساڵ بڕیاریدا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر سەردانەکەی نوژین بۆ یانەکە بەرهەمبهێنێت.

ئەو خانمەی کە لەکۆبانێوە بە ناچاری بووەتە پەنابەر و لە ئەڵمانیا دەژی، لە رۆژی 2ـی ئەم مانگە گەیشتە شاری بەرشەلۆنە و لە یاری یانەی بەرشەلۆنە و سێلتا ڤیگۆ ئامادەبوو، لە دوای 12 رۆژ چاوی بە سەرجەم یاریزانانی بارسێلۆنا کەوت.





AM:11:37:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری