‌یاریزانێکی هۆڵەندا پاڵێوراوە بۆ شوینەکەی ماسکیرانۆ لە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-


خافێر ماسکیرانۆی بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا لەسەر ڕۆیشتنەو ڕەنگە لە مانگی داهاتووەوە لە بەرشەلۆنە نەمێنێت.

ڕۆژنامەی Marcaی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەباشی دەزانێت کە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ ئینگۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بکات .

بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری ماسکیرانۆ بێت، بەڵام بە مەرجێک تا ئەو کاتەی کە یاریزانێک بۆ شوینگرەوەی دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی جێگرەوەی دابنێن بەر لەوەی بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە لە بەرشەلۆنە بڕوات.

هەروەها ستیڤن دی فریجی بەرگریکاری یانەی لازیۆ یەکێکی ترە لە یاریزانەکان کە بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات، چونکە گرێبەستەکەی لەهاوینی داهاتوودا لەگەڵ لازیۆ تەواو دەبێت.


AM:11:27:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری