‌مۆندیالی یانەکان؛ ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری کۆتایی.. ڤیدیۆ

وێستگە سپۆرت-


لە یاریەکانی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی ریاڵ مەدرید ٢-١ سەرکەوتنی بەدەستهێناو گەیشتە یاری کۆتایی.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی یانەکان ،ڕیاڵ مەدرید لە ئەبوزەبی بووە میوانی یانەی جەزیرە.

لە خولەکی ٤١ ڕۆماریۆ ریکاردۆ بە گۆڵیک یانەی میوانداری پێشخست.

بەڵام لە تایمی دووەمداو لە خولەلی ٥٣ دا ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵی بەرامبەربوونەوە بکات و بووە گۆڵکاری مێژووی مۆندیالی یانەکانیس ، دواتر لە خولەکی ٨١ دا ، گاریس بەیڵ توانی گۆڵی دووەم وپێشکەوتن بۆ ریاڵ مەدرید بکات.

بەو سەرکەوتنە ڕیاڵ مەدرید گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.

ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتاییدا ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٨:٠٠ ڕووبەڕوی یانەی گریمیۆیی بەڕازیلی دەبێتەوە.





PM:09:54:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 11382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌