‌ئەو پارانەی کە یاریزانەکانی ئەڵمانیا بۆ بردنەوەکان لە مۆندیالی ٢٠١٨ دا وەری دەگرن

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئامانجی ئەوەیە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیاش بەرز بکاتەوە، تاکوو بچێتە مێژووەوەو ژمارەکەی بەڕازیل دووبارە بکاتەوە کە ٥ جار بوونەتە پاڵەوانی مۆندیال.

لە پێناو ورەدان بە یاریزانەکان و هەوڵدانێکی زیاتر بۆ بردنەوەی یارییەکان و گەیشتنە قۆناغەکانی کۆتایی، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا پاداشتی گەورەی بۆ ستافی تەواوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا داناوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕی ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆی وەکوو پاداشت بۆ هەموو یاریزانەکان داناوە، ئەگەر هاتوو بتوانن نازناوی مۆندیال ببەنەوە ، ئەوەش ٥٠ هەزار یۆرۆی لەو پاداشتە زیاترە کە لە مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیلدا وەریانگرت.

ئەگەر لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە ماڵئاواییان کرد ، بە ٧٥ هەزار یۆرۆ پاداشتدەکرێت ، ئەگەر بگەنە یاری نیوەی کۆتایی ١٢٥ هەزار یۆرۆیە، ئەگەر بگەنە کۆتایی هەر یاریزانێک ٢٠٠ هەزار یۆرۆیە ئەگەر نازناوەکە لەدەستبدەن.


PM:07:55:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری