‌ئینێستا پێی ناخۆشە هەواڵێک لەسەر نەیمار ببیستێت

وێستگە سپۆرت-


ئەندرێس ئینێستای یاریزان و کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، پێی ناخۆشە ئەگەر ئەو هەواڵە ببیستێت کە نەیمار پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ئینێستا وتی، بێزار دەبم ئەگەر هەواڵێک ببیستم بەوەی نەیمار چۆتە ڕیاڵ مەدرید، چونکە ئەو یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیەو گرنگی خۆی هەیە بۆ یارییەکان، بۆیە ناخۆشە بچێتە یانەی ڕکابەرمانەوە.

ئینێستا باس لە ڕۆناڵدۆ دەکات کە بووە باشترین یاریزان بەم دواییەو تۆپی ئاڵتونی بردنەوەو دەڵێت: ئەو پرسیارە لەوانە بکەن دەنگیان داوە، چونکە لە ڕاستیدا من نازانم هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانەکان چۆنە کە وەکوو باشترین یاریزان دیاری دەکرێن.

سەبارەت بە ماسکیرانۆ کە باس لە ڕۆیشتنی دەکرێت ، ئینێستا دەڵێت: هیوام وایە کە بەردەوام بێت لەگەڵمان، چونکە ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ تیپەکەمان.


PM:06:12:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری