بە فەرمی؛ ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە دیاریکرا
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە شێوەیەکی فەرمی ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆی دەستنیشانکرد و سانچێز مارتینێز یاریی نێوان ریال مەدریدو بارسێلۆنا بەڕێوە دەبات.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە یەکەم یاری ئەم وەرزەیان لە لالیگادا دەکەن و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش ناو ئەو کەسەی ئاشکراکردووە کە ناوبژیوانی ئەو یارییە دەکات.
سانچێز مارتینێزی 34 ساڵ لەم ساڵدا بۆ دووەمجار کلاسیکۆ بەڕێوە دەبات و هاوینی رابردوو لە جامی سوپەری ئیسپانیا یاریی گەڕانەوەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبرد، کاتێک ریال مەدرید بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ریال مەدرید بە ناوبژیوانیەتی سانچێز مارتینێز بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە لاس پاڵماسی بردەوە، بەرشەلۆنەش بە ناوبژیوانیەتی سانچێز بە 3 گۆڵی خاوێن لە جیرۆنای بردەوە.
یارییەکەی ئەمجارەی نێوان ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ دەبێت و یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یارییەکە دەکات کە تایبەتە بە یانەی ڕیاڵ مەدرید.
PM:05:50:13/12/2017
ئهم بابهته 3459
جار خوێنراوهتهوه