‌ئاردا توران بە کرداری دەستیپێکرد

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم وەرزەدا ئاردا تورانی بۆ یارییەکانی پشتگوێخستووە، بۆیە ئەو یاریزانە تورکییەش بریاریداوە کە هەنگاوی نوێ بنێت بۆ دیاریکردنی چارەنوسی.

بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، توران ڕۆژی چوارشەممە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی تورکیا، تاکوو لەگەڵ گفتوگۆ بکات لەسەر دیاریکردنی چارەنوسی.

مەبەستی گەڕانەوەی توران بۆ وڵاتی تورکیا بۆ ئەوە بووە، کە قسە لەگەڵ ئەو یانانە بکات کە دەیانەوێت لە تورکیا گرێبەست لەگەڵ توران بکەن لە گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی " سپۆرت" بڵاویکردەوە، یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی ئامادەی نیشانداوە وەکوو یەکەم یانە گفتوگۆ لەگەڵ توران بکات.


PM:04:51:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2093 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌