‌سەرۆکی پاریس سانجێرمان لە بارەی ڕووبەڕوبونەوەی ریاڵ مەدرید دەدوێت

وێستگە سپۆرت-


ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لە بارەی ڕووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ دەدوێت.


لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان وتی، ڕێزێکی گەورەمان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە، دڵنیام دوو یاری بەهێز دەکەین بۆ هاندەران و لە مەدرید و پاریس.


سەرۆکی یانە فەڕەنسییەکە وتی، پێویستە هەموو کات ئامادە بین بۆ ڕکابەرەکەمان یان هەر یانەیەک بێت ، ئێستاش ئێمە بۆ بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید ئامادەین.


خلێفی پێی وایە کە یارییەکەی ڕیاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان، بەهێزترین یاری قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ دەبێت لە پاڵ یاریەکەی چێڵسی و بەرشەلۆنە.


PM:09:41:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 8022 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌