‌موچەی ڕاهێنەرە نوێیەکەی بوروسیا دۆرتمۆند ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-


هەفتەیەک بەر لە ئێستا یانەی کۆڵن دەستبەرداری پیتەر شتۆگەری ڕاهێنەری یانەکەی بوو، بەڵام ئێستا ئەو ڕاهێنەرە لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەو تا کۆتایی وەرز سەرپەرشتی زەرپۆشەکان دەکات.


ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند پلانی هەیە بۆ ڕاهێنەر لە وەرزی داهاتوودا بە جۆرێکە، شتۆگەر تا کۆتایی ئەم وەرزە ڕاهێنەریان بێت، دواتر گرێبەست لەگەڵ ناگلیسمانی ڕاهێنەری لاوی یانەی هۆڤنهایم بکەن.

بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، موچەی شتوگەر لە بۆ وەرزەکە ٣ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.




PM:05:36:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌