‌لێدوانی ڕیاڵ مەدرید لە بارەی ڕووبەڕوبونەوەی پاریس سانجێرمان

وێستگە سپۆرت-


بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە تیروپشکەکە ڕایگەیاند، بە سەریکردن بە بەهێزی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان، وا دەکات کە ئەو یارییە وەکوو یاری کۆتایی بێت بۆ ئێمە.


پۆتراگینیۆ، بەڕێوەبەری پەیونەدییەکانی ڕیاڵ مەدرید کە خۆی ئامادەی تیروپشکی چامپیۆنس لیگ بوو لە سویسرا وتی، لە تیروپشکدا چانس دەوری خۆی هەیە، پێویستە ئەم یارییە وەکوو یاری کۆتایی سەیر بکەی، چونکە بەرامبەرەکەمان بەهێزەو خاوەن ئەستێرەی گەورەو گرانن.


هەروەها ویشی، هیوامان وایە کە پێش ئەو یارییە هیچ یاریزانێکمان توشی پێکان نەبێت ، تاکوو بە تەواوی یاریزانەکانەوە ئەو یارییە ئەنجامبدەین.


ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆیی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی پاریس سانجێرمان دەکات کە یارییەکە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٠ی مانگی ٢ی ساڵی نوێوە ، یاری گەڕانەوەش لە ڕۆژی ١٤ی مانگی ٣٣ دا دەکەن.



PM:05:22:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7701 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌