‌هۆکاری ئەوەی ڕاهێنەری شاختار بە جلی (زۆرۆ)وە دەرکەوت

وێستگە سپۆرت-


پاولۆ فۆنیسکا، ڕاهێنەری یانەی شاختاری ئۆکرانی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکەیان بەرامبەر بە مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنس لیگ، بە جل و بەرگی زۆرۆوە دەرکەوت.

یانەی شاختار توانیویەتی بگاتە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو خاوەنی ١٢ خاڵە.

فۆنیسکای ڕاهێنەری یانەی شاختار، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریییەکە بە ماسک و جل و بەرگی زۆرۆوە دەرکەوتوو هەموانی شۆک کرد ، ئەوەش وایکرد کە لە ڕاگەیاندنەکاندا دەنگ بداتەوە.

هۆکاری ئەوەی کە بۆچی ڕاهێنەری شاختار وای لە خۆی کرد، فۆنیسکا ئەوەی ڕوونکردەوەو وتی، بەڵینم بە خۆم دابوو کە ئەو جل و بەرگە بپۆشم ئەگەر بگەینە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ.


PM:01:37:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌